٢٣ شوبات ٢٠٢٢ - ٠٤:٢٣
تەقەی چەکدارانی سەربە ئەمریکا بەرەو خەڵکی باکووری سووریا

سەرچاوە سوورییەکان باسی کردەوەی سەرکوتکارانەی چەکدارانی ھەسەدەیان کردووە لە باکووری سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -ڕۆژی سێ شەممە لە ئەنجامی تەقەکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات بەرەو دانیشتووانی گوندی «ئەلزوبا» لە گردوپەڕی قامیشلی لە باکووری سووریا کەسێکی سووری بریندار بوو.

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە: چەکدارانی ھەسەدە گوندی «ئەلزوبا» لە گردوپەڕی قامیشلییان گەمارۆ داوەو لە کاتی ھەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان دەستیان کردووە بە تەقە کردن بەرەو دانیشتووانی گوندەکە.

خەڵکی شارەکانی قامیشلی و حەسەکەی سووریا گەلێک جار بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ کرداری ھێزەکانی ھەسەدە لەم ناوچەیە، گردبوونەوەی ناڕەزایانەیان بەڕێوە بردووە.

342/